تەرمی کۆچبەرێکی دیکە لە ئیتاڵیاوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان

30-11-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی گەنجێکی کوردی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕاندەوە. کەسوکارەکەی دەڵێن، لەنێوان تونس و ئیتاڵیا لە بەلەمی کۆچبەراندا بەربووەتەوە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی گەنجێکی دیکەی خەڵکی قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینی گەڕاندەوە، کە لە رێگەی کۆچ گیانی لەدەستدابوو.
 
باوەڕ بابەکر، کەسوکاری رۆژ ئەحمەد لەکاتی گەڕانەوەی تەرمەکەدا بە ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مانگی تەممووزی 2025 بەرەو تونس بەڕێکەوت، ویستوویانە 29ی هەمان مانگ لە رێگەی دەریاوە بپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا، بەڵام لەنێو بەلەمەکەدا (رۆژ) بەربووەتەوە و زەبر بەر سەری کەوتووە.
 
بە گوتەی باوەڕ بابەکر، رۆژ ئەحمەد بەهۆی بەربوونەوەکەوە، تووشی خوێنبەربوون بووە و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
 
وەک ئەو کەسوکارەی گەنجەکە دەڵێت، ''رێگەی کۆچکردنی رۆژ بۆ ئەورووپا بەو شێوەیە نەبووە کە قاچاخچییەکان بەڵێنیان پێ دابوو، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەم متمانە بە قاچاخچییەکان نەکەن، چونکە ئەوان زیاتر لە دوو جار لەنێوان قاچاخچییەکان دەستاودەستیان پێکرابوو.''
 
ئەوکات 25 کۆچبەر پێکەوە بە دوو بەلەم لە تونسەوە بۆ ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون. ئەو بەلەمەی رۆژی تێدا بوو 15 کەسی تێدا بووە و دوای ئەوەی گەیشتوون بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، راستەوخۆ بە هەلیکۆپتەر گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا، بەڵام وەک باوەڕ بابەکر گوتی، دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
 
گەڕاندنەوەی تەرمی رۆژ ئەحمەد لەکاتێکدایە، کە هەر دوێنێ شەممە، تەرمی گەنجێکی دیکەی خەڵکی رانیە بە ناوی هەردی کارۆخ کە 17 مانگ لەمەوپێش لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیادا خنکابوو، گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەرووپا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە کە لەو ژمارەیە نزیکەی هەزار و 500ـیان خەڵکی دەڤەری راپەڕین بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.