داوای بە نێودەوڵەتیکردنی دەروازەی مەندەلی دەکرێت

30-11-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق پێشنیاز دەکات دەروازەی سنووری مەندەلی لە سنووی پارێزگای دیالە بکرێتە نێودەوڵەتی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025، ئەنجوومەنی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی لیوا عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆکی دەستەکە کۆبووەوە.
 
عەلادین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا نووسراوێک ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر پێشنیازی داننان بە دەروازەی سنووریی مەندەلی، وەک دەروازەیەکی نێودەوڵەتی، ئەوەش لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
 
قەزای مەندەلی، ناوچەیەکی کوردستانییە دەکەوێتە سنووری مادەی 140 لە پارێزگای دیالە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران. رۆژی 24-12-2019، دەروازەکە بە فەرمی کرایەوە. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی دیکە دەرکران، دیارترین بریتی بوون لە: گواستنەوەی کۆمەڵێک فەرمانبەر لە فەرمانگەکانی نێو دەروازەکان بۆ دەرەوەی سنووری کارکردنی دەروازە سنوورییەکان. ئەم بڕیارە بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەری دەروازەکان و راسپاردەی لیژنە و ئەنجوومەنە لێکۆڵینەوەییەکان دراوە، کە بەپێی مادەی 7 و 9ـی یاسای دەستەی دەروازە سنوورییەکان پێکهێنراون.
 
رەتکردنەوەی کردنەوە و دروستکردنی تاقیگەی پشکنینی مادە کیمیایی و بایۆلۆجییەکان لەناو دەروازە سنوورییەکان، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای پشکنەر هەن، کە گرێبەستیان لەگەڵ دەزگای ناوەندیی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری هەیە و هەمان ئەرکی پشکنین جێبەجێ دەکەن.
 
یەکێک لە بڕیارەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە، دواخستنی بڕیاردان بوو لەسەر داواکاریی کۆمپانیای بیمەی نیشتمانی تایبەت بە هەموارکردنەوەی مەرجەکانی بەربژێرکردن بۆ کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان، تاوەکو میوانداریی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەکرێت بۆ خستنەڕووی هۆکارەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە