خوێندنى باڵا: نزیکەى نیو ملیۆن دۆلار بۆ دەرچووانى تواناسازى خەرج دەکەین

30-11-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار بۆ دەرچووانى بەرنامەى تواناسازى خەرج دەکەن. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێ: "42 کەس ناویان دەرچووە و دەتوانن لە دووشەممەوە سەردانى وەزارەت بکەن."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025 عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا، زیاتر لە 442 هەزار دۆلار بۆ 42 دەرچووی بەرنامەی تواناسازی خەرج دەکرێت. ئەو کەسانە لە سبەیەوە دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن بە مەبەستی وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى داراییەکانیان."
 
بە گوتەی عەباس ئەکرەم، خەرجکردنی پارەکە پاڵپشتە بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستێکی هاوپێچ کردووە، ناوی ئەو 42 کەسەی تێدایە کە سوودمەند دەبن. بە گوێرەی وەزارەتەکە، سوودمەندان پێویستە لە 01-12-2025ەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چەک، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیى تواناسازى بکەن.
 
وەزارەتەکە تێبینی ئەوەی داوە کە دەرچووی تواناسازی و بریکارەکەی پێویستە پاسپۆرتی رەسەن و کۆپییەک لەگەڵ خۆیان ببەن؛ هاوکات بریکارنامەکەیشی رەسەن و کۆپی هەبێت.
 
عەباس ئەکرەم رایگەیاند، هەوڵی وەزارەت ئەوەیە کە شایستەی دارایی بۆ هەموو دەرچووان دابین بکرێ؛ هاوکات ئەو 42 کەسەی ناویان دەرچووە پێویستە رۆژی دووشەممە 1/12/2025 سەردانی وەزارەت بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە