ژنێک دوای 30 ساڵ کەسوکارەکەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدۆزێتەوە

30-11-2025
بەفرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیری خواردووە و دوو منداڵەکەی لە هەولێرن.
بەفرین لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیری خواردووە و دوو منداڵەکەی لە هەولێرن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان شەش مانگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیری خواردووە و دوو منداڵی لە هەولێر بەجێماون.
 
بەفرین تەمەنی 10 ساڵ بووە و بەشوو دراوە، وەک خۆی دەڵێت، هاوژینەکەی خەڵکی وانی باکووری کوردستان بووە و بەهۆی ئەوەی یاسای تورکیا رێگە بە بەشوودانی منداڵان نەداوە، ماوەی شەش ساڵ لە قەزای ئەلباکی سەر بە شاری وان بە نهێنی ژیاون.
 
بەفرین کوڕ و کچێکی لە هاوژینەکەی دەبێت، بەڵام دوای 20 ساڵ، لە ساڵی 2012 دەرفەتێکی بۆ رێکدەکەوێت و لەگەڵ منداڵەکانی بەرەو هەولێر رادەکات، هەر لەوێش سکاڵا لەسەر هاوژینەکەی تۆمار دەکات و تەڵاقی لێ وەردەگرێت.
 
لە ماوەی 20 ساڵ ژیانی لە باکووری کوردستان، هاوژینەکەی ناسنامەی بۆ وەردەگرێت، بەڵام کاتێک جیادەبنەوە، ناسنامەکەی لێ وەردەگرێتەوە، بۆیە ناچار سۆراخی ماڵی باوکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێت بۆ ئەوەی ناسنامە ئێرانییەکەی وەربگرێتەوە، بەڵام ئەوانیش لەخۆی ناگرنەوە.
 
ئێستا بەفرین دوو منداڵەکەی لە هەولێر بەسەر ماڵاندا بەجێهێشتووە و خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیری خواردووە. ئەو دەبێت سێ مانگی دیکە چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی ئێران وەڵامی بداتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".