سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی دەکرێت

30-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی بەشی راگەیاندنی فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین لەو قەزایە بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
یەکشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2025، کاروان حاجی سەعید، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە یاخود پێنجشەممە و هەینی فێستیڤاڵی تەحین لە قەزای ئامێدی بەڕێوەبچێت."
 
بە گوتەی کاروان حاجی سەعید، فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. گوتیشی: "ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە، هەر کە تەواو بوون؛ دەست بە گواستنەوەی کەلوپەلەکان دەکرێت، بەپێی کەشوهەوا رۆژەکان دیاری دەکرێن".
 
وەک کاروان حاجی سەعید باسی کرد، 80 کەپر بۆ نمایشی بەرهەمەکان ئامادە کراون؛ 26 کەپریان بۆ تەحین دەبن و ئەوانی دیکەش بۆ کاری دەستی، خواردنی کوردەواری، میوە، بەرهەمی وشککراوە و بەرهەمی دیکەی خۆماڵی دەبن.
 
پار لە 14-11-2025، دووەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەچوو. کاروان حاجی سەعید گوتی: "ئەم ساڵ بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کەمێک دواکەوت، بەهۆی ئەوەی بەرهەمەکان بە تەواوی پێنەگەیشتبوون و شوێنەکەمان گۆڕیوە و گەورەترمان کردووە و بردوومانەتە گوندی بێباد لە قەزای ئامێدی."
 
لە فێستیڤاڵەکەدا تەحین، هەنار، هەنگوینی خۆماڵی، مرەبا، خواردنی جیاوازی کوردەواری، کاری دەستی و بەرهەمی دیکە نمایش دەکرێن. کاروان حاجی سەعید گوتی: "نرخی کیلۆیەک تەحین بە 10 هەزار دینار دەبێت."
 
یەکەمجار، 23-11-2023 لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بە بەشداریی 27 کارگە و ئاشی تەحینی دەڤەرەکە، فێستیڤاڵی تەحین بەرێوەچوو.
 
تەنیا لە قەزای ئامێدی نزیکەی 800 دۆنم زەوی بە کونجی چێندراوە، کە نزیکەی 240 تۆن تەحینی لێ بەرهەم دێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".