نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆن بۆ رووداو: هیچ تانەیەک تۆمار نەکراوە

30-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە هەولێر هیچ تانەیەک لەسەر راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمار نەکراوە.  
 
حەیدەر محەممەد ئەکرەم، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی شەممە (30-12-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تائێستا لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمار نەکراوە." 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی شەممە، 30-12-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دوێنێ هەینییەوە دەرگەی پێشکێشکردنی تانەکان لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کراوەتەوە، تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمیی سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت."
 
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، "تانەکان لە بەغدا و سەرجەم ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان وەردەگیرێن، بەڵام دەبێت بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو پێشکێش بکرێت، دواتر تیم و لیژنەیەکی تایبەت سەیری تانەکان دەکات و پێشکێشی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی دەکات، ئەویش دواتر وەک راسپاردە پێشکێشی دەستەی دادوەریی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەکات، ئەو دەستەیە بە ئەرێنی و نەرێنی بڕیار لەبارەی ئەو تانانە دەدات." 
 
سەبارەت بە وادەی یەکلاکردنەوەی تانەکان، عیماد جەمیل گوتی، "وادەیەک دیاری نەکراوە، ئەمە دەکەوێتە سەر ژمارە و جۆری ئەو تانانەی پێشکێش دەکرێن."
 
لەبارەی ئەو لایەنانەی کە تانەکانیان پێشکێشکردووە، بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن دەڵێت، هێشتا دیار نییە، چونکە دوێنێ یەکەم رۆژی وەرگرتنی تانەکان بووە، تانەکانیش لە ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە سەرجەم پارێزگاکان وەردەگیرێن، پێویستە ئۆفیسەکان تانەکان رەوانەی بەغدا بکەن، ئەوکات دەتوانرێت روون بێتەوە چ لایەن و بەربژێرێک تانەیان پێشکێشکردووە. 
 
هەر سەبارەت بە تانەکانی یەکەم رۆژ، عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی یەکەم رۆژی وەرگرتنی تانەکان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان 14 تانەی وەرگرتووە. کۆمیسیۆن پابەندە لە ماوەی یاسایی دا تانەکان وەربگرێت.
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 28-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.