رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەی هەڵگورد لە سلێمانی روویدا. لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی دەڵێ:"چوار کەس بریندار بوون."
رۆژی سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەرکان عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەی هەڵگورد روویداوە کە یەکێکە لە دیارترین بەنزینخانەکانی سلێمانی و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و چەند کەسێکیش بە سووکی بریندار بوون.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چوار کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون، بەڵام باری تەندروستییان جێگیرە".
لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی باسی لەوەشکرد: "یەکێک لە بریندارەکان لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاری بۆ کرا و سێ کەسی دیکەیان نێردرانە نەخۆشخانە لە سلێمانی، بەڵام هیچیان برینەکانیان مەترسیدار نییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ