فەرهاد ئەترووشی: زۆر بڕگەی دەستوور هەن دەبێت جێبەجێ بکرێن

30-12-2025
مالیک محەممەد
فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرهاد ئەترووشی دوای هەڵبژاردنی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، قۆناخی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرهاد ئەترووشی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی هەوڵەکانی وەک بەربژێری پارتی بۆ هەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: "لەگەڵ هەموو لایەنەکان بە بەردەوامیی دانوستاندنمان هەبوو، بەڵام جەنابی سەرۆک رۆڵی یەکلاییکەرەوەی لەم بابەتەدا هەبوو."
 
وەک فەرهاد ئەترووشی دەڵێت: "دوای ئەم قۆناخە، دەبێت یەکەم جار سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێ و ئەویش فراکسیۆنی گەورە راسپێرێ بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ."
 
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد: "عێراق فیدراڵییە و دەستوور گرێبەستێکە لەنێوانمان. زۆر بڕگەی دەستوور هەن کە جێبەجێ نەکراون و دەبێت لەم چوار ساڵەدا ئەو بڕگانە جێبەجێ بکرێن."
 
شەوی رابردوو دوو گەڕی پڕۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. 
 
شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم بەربژێربوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام لە دوو گەڕی دەنگداندا هیچکامیان نەیانتوانی ژمارەی پێویستی دەنگەکان بەدەستبهێنن.
 
ئەمڕۆ لە گەڕی سێیەمدا و دوای بەربژێربوونی فەرهاد ئەترووشی، دەنگدان بۆ دیاریکردنی رێبوار کەریم و فەرهاد ئەترووشی کرا.
 
فەرهاد ئەترووشی بە بەدەستهێنانی 178 دەنگ توانی پۆستەکە بەدەستبهێنێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە