ئەم ساڵ لە هەولێر 310 ماڵ، ئۆتۆمبێل و باڵەخانە سووتاون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئەم ساڵ 157 ماڵ، 98 ئۆتۆمبێل، 14 باڵەخانە و هۆتێل، 8 موەلیدە، 41 مارکێت و پێشانگە، 12 کارگە، 11 کافتریا و چێشتخانە، 29 کەمپ و خێمە و 14 کۆگە سووتاون. گوتەبێژەکەیان دەڵێ: "بەراورد بە پار هەموو ئامارەکان بە رێژەی بەرچاو کەمیان کردووە".
 
بەگوێرەی ئاماری بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، کە ئەمڕۆ سێشەممە تایبەت بە رووداو دراوە، ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ئەم ساڵدا بەراورد بە پار 67% کەمیان کردووە.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکان کەمیان کردووە، هۆکارەکان زۆرن، گرنگترینیان گرنگیدانی حکومەت بووە بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، کە کارمەندی زیاتر و ئامێری پێویستیان بۆ دابینکردووین".
 
ئامارەکانی ئەم ساڵ و پار
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە ساڵی 2024دا 2 هەزار و 206 رووداوی جیاوازی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون، ئەم ساڵ کەمیکردووە بۆ 732 رووداو، کە کەمتەرخەمیی سەرەکیترین هۆکارە کە 214 ئاگر کەوتنەوە بووە، پاشان بەهۆی شۆرتی کارەباوە 189 ئاگر کەوتووەتەوە، بەهۆی گازی ماڵانەوە 89 ئاگر، بەهۆی بەنزینەوە 76 ئاگر، یاری منداڵان 21 ئاگر، جگەرە 13 ئاگر هۆکاری نادیار 69 ئاگر، گازوایل 2 ئاگر، هۆکاری دیکە 48 رووداوی ئاگر کەوتنەوە تۆمار کراون.
 
لە ئامارەکەدا رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەگوێرەی ئەم ساڵ و پار بەمشێوەیە بووە:
 
- ئەم ساڵ 157 ماڵ سووتاون، پار 381 ماڵ بووە، 59% کەمیکردووە.
- ئەم ساڵ یەک بەنزینخانە سووتاوە، پار دوو بەنزینخانە، 50% کەمیکردووە.
- ئەم ساڵ 14 باڵەخانە و هۆتێل سووتاون، پار 19 بووە، 26% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ فڕنی سەموون و نانەوا 2 دانە سووتاون، پار 14 شوێن سووتاون، 86% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 98 ئۆتۆمبێل سووتاون، پار 299 ئۆتۆمبێل، 67% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 11 فەرمانگەی میری سووتاون، پار هاوشێوە بووە.
 
- ئەم ساڵ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە یەک نەخۆشخانە تۆمار کراوە، پار هیچ رووداوێک نەبووە.
 
- ئەم ساڵ سووتانی پەرستگە و شوێنی بۆنە ئایینییەکان تۆمار نەکراوە، پار دوو رووداوی سووتان تۆمار کراوە.
 
- ئەم ساڵ 8 موەلیدەی تایبەت سووتاون، پار 26 موەلیدە، 69% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 41 مارکێت و پێشانگە سووتاون، پار 89 مارکێک و پێشانگە، 54% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 12 کارگە سووتاون، پار 25 کارگە، 52% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 17 رووداوی سووتانی باخچە و دارستان تۆمار کراوە، پار 166 رووداو، 90% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ سووتانی گۆڕەر، بۆرد و کێبڵی کارەبا 13 رووداو تۆمار کراوە، پار 44 رووداو بووە، 70% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 19 رووداوی سووتانی زەوی بە گەنم و جۆ چێندراو تۆمار کراوە، پار 44 رووداو بووە، 30% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 123 رووداوی سووتانی پوش و پاوان تۆمار کراوە، پار 868 رووداو، زیاتر لە 86% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ 71 ئاگرکەوتنەوەی سووتانی تایە تۆمار کراوە، پار 83 رووداو بووە، 15% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ سووتانی چێشتخانە و کافتریا 11 رووداو تۆمار کراوە، پار 23 رووداو بووە، 52% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ سووتانی عەمباری سووتەمەنی 6 رووداو تۆمار کراوە، پار 16 رووداو بووە، 62% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ سووتانی کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەر و بەرهەمە ئاژەڵییەکان دوو رووداو تۆمار کراوە، پار 32 رووداو بووە، 94% کەمیکردووە.
 
- ئەم ساڵ رووداوی سووتانی سووتانی کابینە، خێمە و کەمپ 29 رووداو تۆمار کراوە، پار 31 رووداو بووە، 6% کەمکردووە.
 
- ئەم ساڵ سووتانی قوتابخانە و بەشە ناوخۆییەکان هیچ رووداوێک تۆمار نەکراوە، پار یەک رووداو هەبووە.
 
- ئەم ساڵ هیچ رووداوێکی سووتانی پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل تۆمار نەکراوە، پار چوار رووداو هەبووە.
 
- ئەم ساڵ هیچ رووداوێکی سووتانی کۆمپانیا تۆمار نەکراوە، پار شەش رووداو هەبووە.
 
- ئەم ساڵ 14 کۆگە سووتاون، پار 18 کۆگە، رێژەکە 22% کەمیکردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ کەم بوونەوەی رووداوەکان، لە راگەیێندراوێکدا چەند هۆکارێکی خستووەتەڕوو کە ئەمە دەقەکەیەتی:
 
" -گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران بە دابینکردنی کارمەند بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر.
 
- دابینکردنی کەلوپەل و ئامێر و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ؛ بەڕێز وەزیری ناوخۆ.
 
- کەم بوونەوەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ماڵان بە شۆرتی کارەبا بەهۆی پڕۆژەی رووناکییەوە کاریگەرییەکی زۆری هەبووە.
 
- دانانی پلانێکی تۆکمە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر و گشت بەش و هۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکان، لەلایەن کەسی شارەزا بە شێوەی ستانداردی جیهانی( پەیڕەوکردنی سیستمی NFPA) و گرنگیدان بە کردنەوەی خولی پشکنین بۆ کارمەندانی پشکنەر، بۆ گرنگیدان بە پشکنین بۆ (باڵەخانەکان، کۆگاکان و پڕۆژەکان) بە شێوەی تایبەت پڕۆژەکان دیکە بە شێوەی گشتی.
 
- ئەنجامدانی پشکنین بۆ گشت ئەو شوێنانەی کەوا چەندین ساڵە پشکنینیان بۆ نەکراوە و فەرامۆش کرابوون، بە ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت و پێدانی مەرج و رێنمایی تایبەت بۆ ئەوەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە پارێزراوبن وەک (باڵەخانەی نیشتەجێبوون، مۆڵەکان، کۆمپانیا و شوێنی ناحکومییەکان).
 
- مەشق و راهێنانی بەردەوامی تیمەکانی بەرگری شارستانی بە شێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتن و کردنەوەی خولی بەردەوام لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتییەکی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارمەندان و راهێنانە بەردەوامییەکانیان وایکردووە، کە زوو بگەنە سەر رووداوەکان و نەهێڵن قەبارەی ئاگرەکان گەورەبێت و زەرەر و زیانەکان زیاد بێت.
 
- کەم بوونەوەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و لە رێگەی پەیج و سایت و کەناڵی تەلەڤزیۆن و کردنەوەی خول بۆ قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومی و ناحوکمییەکان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر.
 
- گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە دژی ئەو شوێنانەی کە پابەند نەبوون بە جێبەجێکردنی سیستمی سەلامەتی بۆ شوێنە جۆراوجۆرەکان  بە پێبژاردن و داخستن لە رێگەی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێرەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەرزترین رێژەی دوو گازی ژەهراوی لە هەوای کەرکووک تۆمارکراون

بەرزترین رێژەی گازی دووەم ئۆکسیدی کبریت و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لەسەر ئاستی عێراق لە پارێزگای کەرکووک تۆمارکراون. بەگوتەی سەرۆکی رێکخراوێکی تایبەت بە ژینگە، هۆکارەکەی سووتانی گازی هاوەڵ و نزیکیی کێڵگە و پرۆژەکانی نەوتە لە شوێنی نیشتەجێبوون.