لە شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پلەی گەرما بۆ 17ی ژێر سفر دابەزیوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارمان ئەیووب
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کەشناسیی مهاباد رایگەیاندووە، شاری تیکاب لە 24 کاژێری رابردووەوە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما بۆ 17ی ژێر سفر، ساردترین شاری ئێران بووە. شەوی رابردووش ساردترین شەوی ساڵ بووە لە پارێزگای ورمێ.
 
ئەردەڵان محەممەدپوور، بە میدیای فەرمیی ئێرانی گوتووە، "بەهۆی کاریگەریی ئەم شەپۆلە نوێیەی بەفر و باران، پلەی گەرما لە زۆربەی شارەکانی پارێزگا دابەزیوە بۆ ژێر سفر و پاش تیکاب بە 17 پلە ژێر سفر، پلەی گەرمای چاڵدێرانیش دابەزی بۆ 15 پلە ژێر سفر."
 
بەڕێوەبەری کەشناسیی مەهاباد دەڵێت، پلەی گەرمای 24 کاژێری رابردووی شارەکانی پولدەشت 11.6 ژێر سفر، شوت 10.7 ژێر سفر، ماکۆ 10.6 ژێر سفر، سەڵماس 10.3 ژێر سفر، خۆی 9.5 ژێر سفر، ورمێ 8.4 ژێر سفر، چاپیارە 8.4 ژێر سفر، بۆکان 5.8 ژێر سفر، سایین قەڵا 5.3 ژێر سفر، شنۆ 5.2 ژێر سفر، پیرانشار و سەردەشت 4.4 ژێر سفر، میاندووئاو 3 ژێر سفر، مەهاباد 2.6 ژێر سفر و نەغەدە 2.2 ژێر سفر بووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کەشناسیی مەهاباد لە 24 کاژێری رابردوو، شاری تیکاب بە 19 ملیم زۆرترین بارانی لێباریوە، لە بۆکان، سەردەشت و سایین قەڵاـش 16 ملیم باریوە، پیرانشار 10 ملیم، مەهاباد 5 ملیم و لە میاندواو و نەغەدەش 4 ملیم باران باریوە.
 
محەممەدپور دەڵێت، "بەپێی پێشبینییەکان، شەپۆلێکی نوێی بەفر ئەمڕۆ سێشەممە ناوچەکانی ئێمە دەگرێتەوە و تاوەکو دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، تێکڕای پلەی گەرماش 8 بۆ 12 پلە لە پارێزگا دادەبەزێت."
 
شاری تیکاب بە رووبەری 2 هەزار و 187 کیلۆمەتر دووجا دەکەوێتە باشووری پارێزگای ورمێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەرزترین رێژەی دوو گازی ژەهراوی لە هەوای کەرکووک تۆمارکراون

بەرزترین رێژەی گازی دووەم ئۆکسیدی کبریت و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لەسەر ئاستی عێراق لە پارێزگای کەرکووک تۆمارکراون. بەگوتەی سەرۆکی رێکخراوێکی تایبەت بە ژینگە، هۆکارەکەی سووتانی گازی هاوەڵ و نزیکیی کێڵگە و پرۆژەکانی نەوتە لە شوێنی نیشتەجێبوون.