ئیدریس مستەفا بارزانی کە کوڕە گەورەی مەلا مستەفا بارزانییە لە ساڵی 1944 لە بارزان لەدایک بووە. لە تەمەنی 4 ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ ماوەی یازدە ساڵ بۆ باشووری عێراق دووردەخرێتەوە، بەڵام لەدوای دەستپێکردن شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 دەبێتە پێشمەرگە.
ئیدریس بارزانی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول سەرپەرشتی پەنابەرانی باشووری کوردستانی لە ئێران کردووە و بووەتە یەکێک لە ئەندازیانی هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و رێکخستنەوەی پێشمەرگە.
خانه میر مسته‌فا کە یەکێک لە پێشمەرگەکانی ئیدریس بارزانی بووە، ئێستا ته‌مه‌نی 89 ساڵه و ساڵی 1961 بووەته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، ساڵی 1969 له دیلمانی باڵه‌كایه‌تی بووەته پێشمه‌رگه‌ی ئیدریس بارزانی کە ئه‌وكات شۆڕش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له شه‌ڕدا بووه.
خانه میر مسته‌فا لەبارەی ئیدریس بارزانییەوە دەڵێت: "ئه‌وكات سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌كانی جه‌نگ بوو له زۆسك و هه‌ندرێن و ئه‌و ناوچانه، هه‌میشه خۆی له ریزی پێشه‌وه بوو به چركه‌ش بێ ئاگا نه‌ده‌بوو له شه‌ڕ و پێشهاته‌كان". هەروەها دەڵێت: "هیچ كات خۆی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه جیا نه‌كردووەته‌وه. هه‌میشه به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كاندا راده‌گه‌یشت و نه‌یده‌هێشت كه‌موكوڕیمان هه‌بێت".
ئه‌شقی حوسێن یه‌كێكی دیكه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانی رێگای سه‌ختی بڕیوه، ته‌مه‌نی 59 ساڵه و له 16 ساڵی له سلیوانای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووەته پێشمه‌رگه.
ئه‌شقی حوسێن دەڵێت: "هه‌ر كه بوومه پێشمه‌رگه به چالاكییەک هاتینه‌وه باشووری كوردستان، ئیدریس بارزانی لەوکاتەدا كارێكی گرنگی ئه‌نجام دا چوونكه یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌كنیكی سه‌ربازی باشی داده‌ڕشت". هەروەها دەڵێت: "هه‌ركات پێشمه‌رگه بۆ داوایەك ده‌چووه لای دڵی نه‌ده‌شكاند و به ده‌ستبه‌تاڵی نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه".
به‌هائه‌دین عه‌بدوڵڵا، پێشمه‌رگه‌یەکی دیکەی ئیدریس بارزانی دەڵێت: "دوای هاتنه‌وه له باشووری عێراق ئیدی نه‌یخوێند به‌لام له مسته‌وا نه‌ده‌كرا له‌گه‌ڵ به‌كالۆریۆسێكی ئه‌وكات به‌راوردی بكه‌ی زمان‌زان بوو خاوه‌ن ده‌ست و خه‌ت و نووسینێكی باش بوو".
لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشی گوڵاندا داینەمۆی رێکخستنەوە و ھەڵیگرساندنەوەی شۆڕش بووە. ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كان شایه‌تحاڵی دانوستانه‌كان بوونه.
خانه میر مسته‌فا، دەڵێت: "كه سه‌دام هاته ناوپردان و مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵی دانیشت، به چایچییه‌كه‌ی گوت بڕۆ به باوكم بڵێ بزانم رێگه‌م دەدات بێمه ژووره‌وه مه‌لامسته‌فا رازی بوو، ئیدریس قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد و هێندە به‌كاربوو سه‌دام سه‌ری سووڕما له قسه و گفتوگۆكانی".
خانه میر مسته‌فا لەبارەی سەرپەرشتیکردنی ئاوارەکانی شۆڕش لە ئێران گوتی: "كه مه‌لا مسته‌فا نه‌خۆش كه‌وت و كاك مه‌سعود له‌گه‌ڵی رۆشت بۆ ئه‌مریكا ئیدی ئیدریس بووە سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو ئاواره‌كان و به‌هه‌مووانیش راده‌گه‌یشت".
رۆژی 31-1-1978 لە سیوانای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماڵئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی گوندی هه‌له‌جی ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌ڕ لە تەنیشتی باوکی دەنێژرێ. دوای راپەرێنی ساڵی 1991 تەرمی ھەردوو بارزانی ده‌هێندرێنه‌وه زێده‌كه‌یان لە بارزان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ