دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەستی پۆلیس دەکرێت و بەغدا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات

31-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەیەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق هەڵسەنگاندن بۆ ئاستى ئامادەیی پۆلیسی کەرکووک دەکات بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى شارەکە بەو هێزە. گوتەبێژى پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: "شەش لیژنە بۆ ئەو مەبەستە هاتوونەتە کەرکووک و راپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە دەکەن." 
 
رۆژی 31ى کانوونی دووەمى 2024، عامر شوانى، گوتەبێژى پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "لیژنەیەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەیی پۆلیسی کەرکووک دەکات بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى شارەکە." 
 
عامر شوانى گوتى: "تاوەکو ئێستا شەش لیژنەى وەزارەتى ناوخۆ لە کەرکووک هەڵسەنگاندیان بۆ پۆلیس کردووە، ئەگەر هەیە کارەکانیان لە مانگى حوزەیرانى داهاتوو تەواو بکرێت و راپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە بکەن." 
 
بەگوێرەى فەرمانێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، کە لە 25ـی کانوونى یەکەمى 2023 دەرکراوە، بڕیاردراوە بە گواستنەوەى میلاکى چوار فەوجى پۆلیسى ئامادەى کەرکووک بۆ سەر پۆلیسی فیدراڵى، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى شارەکە بە پۆلیس.
 
گوتەبێژى پۆلیسی کەرکووک ئاماژەى بەوەدا، پێشتر بڕیار بووە ئەو فەوجانەى پۆلیسی ئامادە سەر بە بەغدا بن، بەڵام بڕیارەکە گۆڕدراوە بەوەى کە هەر سەر بە کەرکووک بن.
 
گواستنەوەکە فەوجەکانى یەک، دوو، سێ و چوارى پۆلیسی فریاکەوتن دەگرێتەوە، پرۆسەى گواستنەوەکە بە چوار قۆناخ دەکرێت کە قۆناخى دووەمى لە نێوان 1ـى نیسان بۆ 30ـی حوزەیران دەبێت.
 
لە دواى هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکووک لە 16ـی ئۆکتۆبەرى 2017، سوپاى عێراق بەرپرسیاریێتى دۆسیەى ئەمنیی کەرکووکى گرتووەتە دەست. بەگوێرەى کارنامەى حکومەتەکەى محەممەد شیاع سوودانى، دەبێت پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵاتی ئەمنى لە کەرکووک جێبەجێ بکرێت و هێزێکى پۆلیس لە پێکهاتەکانى شارەکە دروستبکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.