مەسروور بارزانی: کوردستان نموونەیەکی گەشی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و نەتەوەکانە

31-03-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی "ئاشووری- کلدانی" و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کلدانی، ئاشووری و سریانییەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خێر و خۆشیی بۆ خواستوون.
 
لە پەیامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەبارەی جەژنی کیتۆوە، هاتووە "هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختە بێت کە هەرێمی کوردستان و جیهانی گرتووەتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە نەرێنییەکانی".
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکات پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بن، ئەمەش "بۆئەوەی بە هاوکاریی هەموولایەک بتوانین ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕێنین".
 
مەسروور بارزانی دەشڵێ "هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و نەتەوەکانە کە مایەی شانازیمانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن لە مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و قوڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناسر بەکرزادە، گەنجێکی کوردی خەڵکی ورمێیە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کورد دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای کرد سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد رابگرێت. گوتەبێژی سکرتێری گشتی دەڵێت: "سکرتێری گشتی دژی سزای لەسێدارەدانە لە هەموو بارودۆخێکدا."