رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی یادی دامەزراندنیانەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له هەردوو حیزبى شيوعيى عێراق و كوردستان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی یادی دامەزراندنیان، هیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی بۆ هەردوو حیزبی شیوعیی عێراق و کوردستان خواستووە و دەڵێت، "به پێزانينه‌وه له مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و رۆڵى نيشتمانيتان و ئاماده‌يى و به‌شداريتان له بزووتنه‌وه و ژيانى سياسيدا ده‌ڕوانين."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو حیزبی شیوعیی عێراق و کوردستان:
ئه‌مڕۆ 31ى ئازار، پيرۆزباييى يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيووعيى عێراق و كوردستان، له سه‌ركردايه‌تيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر و لايه‌نگرانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به پێزانينه‌وه له مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و رۆڵى نيشتمانيى هه‌ردوو حزب له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌يى و به‌شدارييان له بزووتنه‌وه و ژيانى سياسيدا ده‌ڕوانين، هه‌روه‌ها به رێزه‌وه يادى هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌يان ده‌كه‌ينه‌وه كه ته‌مه‌نێكى درێژيان بۆ خزمه‌تكردن به گه‌ل و نيشتمان له ڕيزه‌كانى حزبى شيووعيدا به‌سه‌ر برد.
سڵاو له گيانى شه‌هيدانى حزبى شيووعى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/31
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ