رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای چۆمان هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو؛ گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، قوربانییەکان کوڕ و باوکن.
رۆژی 31ـی ئایاری 2023، موقەدەم موحسین شەمزینی، گوتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی ئۆمەراوە لە قەزای چۆمان لەنێوان بارهەڵگرێک و پیکابێدا روویداوە و بەهۆیەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
شەمزینی گوتی، ئەو دوو هاونیشتمانییە خەڵکی سنوورەکەن و کوڕ و باوکن، شۆفێر و سەرنشینی پیکابەکە بوون؛ عەبدوڵڵا مەلازادە ئەو کەسەیە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەشی کە ناوی ئەنوەرە برینداربووە؛ شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەتە.
ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ 2 هەزار و 909 رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، 773 رووداوی وەرگەڕان و 438 رووداوی شێلانیش هەبووە، لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ