کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: نووسراوی فەرمیمان بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان پێنەگەشووە

31-05-2023
هیدایەت جان
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا نووسراوی فەرمییان پێنەگەشتووە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
رۆژی چوارشەممە 31-05-2023، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە عێراق میوانی بووڵتەنی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە ئارێز خالید پێشکێشی دەکات و رایگەیاند، "پرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئەمساڵدا، پەیوەستە بە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن، لەبەر ئەوەی پێویستی بە لایەنی هونەری و کارگێڕی و یاساییە، بەڵام تاوەکو ئێستاش نووسراوی فەرمی نەگەیشتووەتە کۆمیسیۆن بۆ ئەوەی رێکارەکان بگرینەبەر." 
 
ئێستا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە عێراق سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەڵام ئایا کۆمیسیۆن دەتوانێت هاوکات لەگەڵ ئەمە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بەڕێوەببات؟ بە گوتەی جومانە غەلای، "تاوەکو نووسراوی فەرمی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەگاتە کۆمیسیۆن، ئێمە ناتوانین هیچ لەبارەی وردەکارییەکانییەوە بڵێین." 
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە عێراق دەڵێت، "بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دابینکردنی بودجە بۆ هەڵبژاردنەکە، نازانم کۆمیسیۆن چۆن چۆنی هاوئاهەنگی دەکات ئایا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و دادگەی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە، نازانین کێ داوای دەکات." 
 
جەمانە غەلای پێیوایە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، پێویستە کۆمیسیۆن دوای ئەوەی نووسراوی فەرمی پێدەگات، هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی وردی بۆ بکات و ئینجا بڕیار بدات کە ئاخۆ دەتوانێت ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات یان نا، ئەوکات بە دڵنیاییەوە هاوئاهەنگیشیان دەبێت لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی نێچیرڤان بارزانی و سەربەست بامەڕنێ کە لەلایەن بەشی دیجیتاڵ کرەتیڤی رووداو نەخشێنراون

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەست بامەڕنی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەڤان، سەربەست بامەڕنی بە تەلەفۆن لەگەڵ ماڵباتەکەی قسەی کرد و سەرەخۆشی لێکردن و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.