رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای شێخان بە بۆنەی 10یەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر، کارمەند، پەیامنێر و بێژەرانی کەناڵەکە دەکات.
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان دەڵێت: رووداو لە کارەکانیدا پەیامی راستی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەرەوە گەیاندووە، بەتایبەتی لە رووماڵکردنی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەردەم رۆڵێکی گەورەیان هەبووە و خولەک بە خولەک بەردەوامە لە کار و چالاکییەکانی.
شێخان شاری پێکەوەژیانە، سەردار شێخ یەحیا دەڵێت، "رووداو هەردەم خۆی لە پێکەوەژیانی دەڤەرەکەدا کردووەتە خاوەن و پەیامی پێکەوەژیانی گەیاندووەتە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان."

دەقی پەیامەکەی سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان

بەناوی خۆم و ئیدارەی قەزای شێخان، بە بۆنەی 10یەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی رووداو، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر، کارمەند، پەیامنێر و بێژەرانی کەناڵەکە دەکەین، لەبەرئەوەی لە کارەکانیدا توانیویانە پەیامی راست بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەرەوە بگەیێنن، بەتایبەتی لە رووماڵکردنی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەردەم رۆڵێکی گەورەیان هەبووە و خولەک بە خولەک بەردەوامە لە کار و چالاکییەکاندا. با لەبیر نەکەین، شێخان شاری پێکەوەژیانە و کەناڵی رووداو هەردەم خۆی لە پێکەوەژیانی ئەو دەڤەرە کردووەتە خاوەن و پەیامەی پێکەوەژیانی گەیاندووەتە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان.
دووبارە ساڵیادتان پیرۆزبێت.
سەردار شێخ یەحیا
قایمقامی قەزای شێخان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ