رووداو دیجیتاڵ
چوار رۆژ پێش ئێستا چەند سەگێک پەلاماری منداڵێکی شەش ساڵانی دا، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
رۆژی شەممە، 31ـی ئایاری 2025، عەبدولخەفار محەممەد، باوکی منداڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی چوارشەممە شەش بۆ حەوت سەگی بێلانە پەلاماری کوڕە شەش ساڵانەکەیان دام، بردمان بۆ نەخۆشخانە چوار رۆژ لەوێ مایەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا."
ئەو منداڵە ناوی محەممەدە و شەش ساڵە باوکی دەڵێت، " کوڕەکەم داونی هەبووە."
رووداوەکە شەوی 27ـی ئەم مانگە، لە گوندی قوچەبلباسی سەر بە پارێزگای هەولێر روویدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ