هەنگاوەکانی بەقەزابوونی خورماڵ دەستیپێدەکەن

31-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا ناحیەی خورماڵ بکرێتە قەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ دەستپێدەکەن و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەن بۆ دەنگدان لەسەری.

دوێنێ یەکشەممە، 30ـی تەممووز، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دانیشتووانی خورماڵ داوای بەقەزاکردنی ناحیەکەیان کرد، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە رێکارە کارگێڕییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ بکەن.
 
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆ بەقەزابوونی خورماڵ پێشتر سێ نووسراومان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو؛ دوای بڕیارەکەش لێرەوە کارە کارگێڕی و یاساییەکانیش بۆ بەقەزابوونەکە دەستپێدەکات".
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، دۆسێیەی بەقەزابوونی خورماڵ لە ناحیەکە ئامادەیە و ئاراستەی قایمقامییەتی هەڵەبجە دەکرێت و ئەوانیش دەینێرێن بۆ پارێزگا. گوتیشی، "ئێمەش بەرزی دەکەینەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان؛ وەزارەتی ناوخۆش دەیداتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت".
 
خورماڵ یەکێکە لە چوار ناحیەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە تاوەکو ئێستا پارێزگاکە تەنیا یەک قەزای هەیە و ئەویش هەڵەبجەیە؛ جگە لە هەڵەبجە و خورماڵ، سێ ناحیە لە سنووری پارێزگاکەدا هەن؛ بیارە، بەمۆ و سیروان. بەگوێرەی ئاماری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ رووداو، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە لەنێوان 126 بۆ 130 هەزار کەسدایە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.