رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان سێ خەڵاتی بەناوبانگی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی خەڵاتە جیهانییەکانی ستیڤی بۆ 'ئەدای نایابی تەکنەلۆژیا' بەدەستهێنا.
رۆژی پێنجشەممە 31ـی ئابی 2025، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەرگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە هەنگاوێکی نوێدا کە رەنگدانەوەی گەشەی بەردەوامی سێکتەری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیایە لە عێراق، ئاسیاسێڵ سێ خەڵاتی بەناوبانگی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا لە چوارچێوەی خەڵاتە جیهانییەکانی ستیڤی (Stevie) بۆ ئەدای نایابی تەکنەلۆژی بۆ ساڵی 2025، کە یەکێکە لە گرنگترین پلاتفۆرمە جیهانییەکان بۆ بەرزنرخاندنی دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکان، داهێنان و کاریگەرییەکانی کەرتی بازرگانی".
لە راگەییندراوەکدا هاتووە، "ئاسیاسێڵ خەڵاتی زیوینی لە سێکتەری 'کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ساڵ' بەدەستهێنا وەک پێزانینێک بۆ پێشەنگیی بەردەوامی لە بازاڕی عێراقیدا و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری و پیشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە بەرزترین کارایی."
لەبارەی خەڵاتی زیوینی ستیڤی لە سێکتەری 'کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ساڵ' کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، "ئەم دەستکەوتە تەکنیکییە، رەنگدانەوەی بەرزایی توانای کارپێکردن و تەکنەلۆژیی ئاسیاسێڵە، هەروەها بەشێک لەم دەستکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەدای دارایی کۆمپانیاکە، بەو پێیەی لە ساڵی 2024دا، بڕی %150ـی قازانجی سەرمایەکەی دابەشکردووە".
هەروەها ئەم ساڵ یەکەمین خەڵاتی برۆنز بۆ بەشی 'باشترین خزمەتگوزاریی نوێ لە بواری ژیریی دەستکرد' بەخشرایە ئاسیاسێڵ، وەک پێزانین بۆ خزمەتگوزاریی 'لەیلا'.

لەیلا، یەکەمین یاریدەدەری کەسیی پاڵپشتیکراوە بە ژیریی دەستکرد کە پەرەیپێدراوە بۆ دابینکردنی چارەسەری خێرا بۆ بەشداربووان، بە درێژایی 24 کاژێر کار دەکات، رێگە بە بەشداربووان دەدات لە رێگای ئەپی ئاسیاسێڵ و ماڵپەر، واتسئاپ و مەسنجەرەوە پەیوەندی بکەن بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری پێشکەوتوو بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ گوتی، دووەم خەڵاتی برۆنزی لە بەشی 'داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی ساڵ' یان بۆ رێزلێنان لەو ژێرخانە ئەندازیارییە پێشکەوتووەی کە پشتگیریی سیستەمی 'لەیلا' دەکات، بەدەستهێناوە.
ئاسیاسێڵ، دابینکەری خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ