وەزارەتی کارەبا: 2.7 ملیۆن هاونیشتمانی کارەبای 24 کاژێریان پێدەگات

31-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان سوودمەندبوونی 2.7 ملیۆن هاونیشتمانی لە کارەبای 24 کاژێری راگەیاند و دەشڵێت، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، ناوەندی هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاژێرییان پێدەگات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، خۆشحاڵن بە راگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاژێری بۆ زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاونیشتمانی، ئەو ژمارەیەش، "دەکاتە نزیکەی 40%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی دا."
 
وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، زۆرینەی هاونیشتمانییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، سوودمەندبوون لە کارەبای 24 کاژێریی پڕۆژەکە.
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، دوایین ئاماری سوودمەندبووان و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی رووناکی بەم جۆرەیە:
 
هەولێر: 1,458,000 هاونیشتمانی و  380,000 هاوبەش
 
سلێمانی:  976,500 هاونیشتمانی و  257,000 هاوبەش
 
دهۆک:  288,000 هاونیشتمانی و 79,000 هاوبەش
 
کۆی گشتی:  2,722,500 هاونیشتمانی و  716،000 هاوبەش
 
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، "زیاتر لە 2,517 موەلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 موەلیدە بکوژێنێتەوە."
 
کۆی گشتی ژمارەی ئەو موەلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی رووناکی بەم شێوەیە:
 
هەولێر:  1,734 موەلیدە (لەڕووی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەوە): بەرامبەر 300,000  ئۆتۆمبێل
 
سلێمانی: 518 موەلیدە هاوتای 90,000 ئۆتۆمبێل
 
دهۆک: 265 موەلیدە، هاوتای 46,000 ئۆتۆمبیل
 
کۆی گشتی: 2،517 موەلیدە و هاوتای 465،000 ئۆتۆمبیل
 
وەزارەتی کارەبا دووپاتی کردووەتەوە، "تاوەکو کۆتایی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاژێریان پێدەگات."
 
کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدایە، کە 17ی تشرینی یەکەمی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە