نێچیرڤان بارزانی: پابەندین بە پاراستنی کولتووری پێكه‌وه‌ژيان

31-07-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، جەختی لە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پاراستن و برەودان بە کولتووری پێكه‌وه‌ژيان و مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-07-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و شاندێکی یاوەری کرد.
 
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "داکۆکیی لە هاووڵاتیبوون و ماف و ئەرکەکانی هەموو پێکهاتەکانی کردەوە" و پابەندیی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی کولتووری لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن دووپاتکردەوە.
 
لای خۆیەوە، ئایدن مەعرووف، وێڕای ستایشکردنی کولتووری پێكه‌وه‌ژیان لە هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی بەشداریی کارای پێكهاته‌كان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کردەوە.

 

 

 
 
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/7/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف، وه‌زيرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان و شاندێكى ياوه‌رى كرد و له‌ ديدارێكدا، دۆخى پێكهاته‌كان و هاوبه‌شى و به‌شدارييان له‌ ژيانى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرا.
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به‌ پاراستن و بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ كوردستانييه‌كاندا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌ هاووڵاتيبوون و ماف و ئه‌ركه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان كرد.
 
لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف، وێڕاى ده‌ربڕينى ستايش و پێزانينى پێكهاته‌كان بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان له‌ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌ ڕۆڵ و هاوبه‌شى و به‌شداريى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له هه‌موو كايه‌كانى ژياندا كرده‌وه‌.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.