حکومەت بوونی سەربازگەی ئیسرائیل لە هەولێر رەتدەکاتەوە

31-08-2019
حەکیم داود
A+ A-

رووداو - هەولێر

گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیل لە هەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵیت، هەواڵێکی بێ بنەمایە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ (شەممە 31-8-2019) بڵاوکراوەتەوە، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە، کە گوایە ژەنەرالێکی ژن بەڕێوەی دەبات".

جووتیار عادل دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە. پێمانوایە ئەمە تەنیا پڕوپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی راستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی".

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاندبوو، ئیسرائیلییەکان بە پاسپۆرتی ساختەی ئەمریکی دێنە عێراقەوە، ئاگاداری شوێنەکانی مانەوەیانن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکەی عەین ئەسەد، هەروەها ژنێکی ئیسرائیلی کە پلەکەی ژەنەراڵە هاتووەتە عێراق و بنکەیەکی سەربازی لە هەولێر هەیە.


دەقی روونکردنەوەکە:

لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی.

جووتیار عادل،
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
31 ئاب 2019

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان [لای راست] لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.

نێچیرڤان بارزانی و عێراقچی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنه‌ديى ئاشتى له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.