رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی کیلۆیەک مریکشی زیندوو نزیکەی هەزار دینار دابەزیوە.
محەممەد عەلی، فرۆشیاری مریشک لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت: "کیلۆیەک مریشک بە 2 هەزار و 700 دینارە".
کیلۆیەک مریشک لە دهۆک و سلێمانی بە 2 هەزار و 500 دینارە. لە پەلەوەرخانەکانیش بە کۆ کیلۆی بە نزیکەی دوو هەزار دینار دەفرۆشرێت.
کۆتایی مانگی رابردوو لە پەلەوەرخانەکان کیلۆیەک مریشک بە کۆ بە 2 هەزار و 800 دینار و لە بازاڕەکانیش بە زیاتر لە 3 هەزار و 500 دینار بوو.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک، محەممەد عەلی گوتی: "مریشک زۆرە و خواست کەمە، هەروەها رێگرییەکانی هەناردەکردن بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامن و ئەویش هۆکارێکە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان بەخێودەکرێن، کە بەرهەمەکەیان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتە.
لە هەرێمی کوردستان 1,840 پەرلەوەرخانە هەن، زۆرینەیان دەکەونە پارێزگای سلێمانی، پاشان هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە، بەڵام هەموویان بەشێوەیەکی هەمیشەیی بەرهەمیان نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ