رووداو دیجیتاڵ
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق خوێندکارانی کوردى زانکۆى کەرکووک ئاگادار دەکاتەوە کە لە تاقیکردنەوەکانى دووشەممە بە کوردى وەڵامى پرسیارەکان بدەنەوە.
31ى ئابى 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند، "لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکووک قسەم کردووە و فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵاى عێراق جێبەجێ دەکات و سبەی بەکوردی وەڵامى پرسیارى تاقیکردنەوەکان دەدەنەوە و هیچ کێشەیان نابێت".
مانگى تەممووزى رابردوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستیی عێراق بەفەرمى دانان و وەڵامدانەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە زمانی کوردی قەدەخە کرد و دواتر لە 26ـی تەممووز شاخەوان عەبدوڵڵا کە نوێنەرى کەرکووکە رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى قسەى کردووە و پێى راگەیاندووە کە ئەو بڕیارە کارى پێناکرێت.
سبەی دووشەممە، یەکى ئەیلوولى 2025، تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى زانکۆ حکومى و ئەهلییەکان لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکان دەستپێدەکات و 15ـی ئەیلوول کۆتایی دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ