ئاوی سۆران: دەست بە ئاوەوە بگرن

31-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران رایگەیاند، بەهۆی کارکردنی تیمی سیستمی کارەبای رووناکی لە پرۆژەی ئاوی بێخاڵ، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن دەست بە ئاوەوە بگرن؛ بەرپرسێکی ناوچەکەیش دەڵێت، "دابەشکردنی ئاو بۆ رۆژی دووشەممە دوادەخرێت."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئابی 2025 هەژار حەکیم، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەڕەک ئاویان بۆ بەرنادرێتەوە."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی کارکردنی تیمی سیستمی کارەبای رووناکی لە پرۆژەی ئاوی بێخال، دابەشکردنی ئاو بۆ رۆژی دووشەممە دوادەخرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوا لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی بارزان، ئەسقەلا، شەهیدانی بارزان، کاولۆکان، خەبات، گەڵاڵە، شۆرش، بەشێکی وەستا رەجەب، هەرێم هندرێن، برایەتی و فڕۆکەخانە "دەست بە ئاوەوە بگرن."
 
هەژار حەکیم گوتی، "هەندێک جار بەهۆی خاوێنکردنەوەی حەوزی ئاو و هەندێکجار بەهۆی نەبوونی کارەبا ناتوانرێ ئاو دابەش بکرێت؛ چونکە یەک کاژێر کارەبا نەبێت، کاریگەری لەسەر پڕبوونی حەوزەکانەوە دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە