کوالێتی و نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان؛ 'هەرگیز بەنزینی وا خراپم نەبینیوە'

31-08-2025
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
سێ جۆری بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەن و بەگوێرەی کوالێتیی نرخەکانیان دانراون.
سێ جۆری بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەن و بەگوێرەی کوالێتیی نرخەکانیان دانراون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هەرێمی کوردستان، سێ جۆر بەنزین بە کوالێتیی جیاواز هەن، نۆرماڵ، محەسەن و سوپەر ناوی ئەو سێ جۆرەن کە شۆفێران لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن.
 
پەیامنێری رووداو بۆ دڵنیابوون لەکوالێتیی بەنزینەکان، ئەو مادانەی تێیاندا بەکاردەهێنرێن و زیانەکەی بۆ ئۆتۆمبیڵ و ژینگە، نموونەی چەند بەنزینخانەیەکی وەرگرتووە دەیانباتە تاقیگە. 
 
سەرۆکی بەشی کیمیا لە زانکۆی سەڵاحەدین باسی ئەو مادانە دەکات کە ئێستا لە بەشێکی بەنزینخانەکان بەکاردەهێنرێن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ئۆکتان و ئەنجامی پشکنینی بەنزینەکان و زیانەکانیان شیدەکاتەوە.
 
دکتۆر سەنگەر ساڵح، سەرۆکی بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانیستی زانکۆی سەڵاحەدین باس لە جۆرەکانی بەنزین و کوالێتییەکەی دەکات و دەڵێت، "بۆ نۆرماڵ 89 دانراوە و هەر بەنزینێک خوار 89 بێت نابێت لەبازاڕ بفرۆشرێت، بۆ محەسەن 92 و بۆ سوپەریش 95 دانراوە، ئەما ئەو بەنزینەی لە پاڵاوگە یاساییەکان بەرهەم دەهێنرێن بە پێوەری ستانداردە."
 
سەنگەر ساڵح دەشڵێت، "هەندێک مادە هەیە هاوردە دەکرێت کە ئۆکتانیان بەرزە و تێکەڵی بەرهەمی نەفتای دەکەن کە ئۆکتانی نزمە، ئەو بەنزینەی بەرهەم دەهێنرێت ناتوانین بەراوردی بکەین لەگەڵ بەنزینی حکومی، ئێستا پێشکەوتنێک هەیە لەکوالێتیی بەنزین، بەڵام بوونی جیاوازی لە نرخ واتا کوالێتیی بەنزینیش جیاوازی هەیە."
 
بەنزینی خراپ وایکردووە ناوچە پیشەسازییەکان پڕبن لە ئۆتۆمبێلی پەککەوتوو، وەستا جەلیل 45 ساڵە کاری کردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێڵە، دەڵێ بەهۆی زۆری سەیارەی پەککەوتوو، دەبێت خاوەن ئۆتۆمبێڵەکان هەفتەیێک نۆرە بگرن بۆ چاککردنەوەی.
 
جەلیل عومەر باس لەوە دەکات، "ئەو سلڤەرەی لەنێو بەنزین دەکرێت دەبێتە کلس لەنێو بزوێنەری ئۆتۆمبێڵ، لە تەمەنم تاوەکو ئێستا وەک ئەم ماوەیە بەنزینی خراپم نەبینیوە، پێشتر بەنزین سارد بوو وەک بەفر ئێستا زۆر گەرمە. هۆکارەکەیشی بوونی رێژەیێکی زۆری سلڤەرە لەنێو بەنزینەکان، بەردەوام ئۆتۆمبێلمان لە نۆرە داناوە دوای سێ بۆ چوار رۆژ ئینجا کاری لێدەکەین."
 
فەرهاد تۆفیق، وەستایێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەدات، "تێکچوونی ئەم بزوێنەرە هۆکارەکەی بەنزینە، نازانم مادەی سلڤەرە یان سیکۆتینە وایکردووە وەلفەکانی جام بکات، ئەم کامیرییەش بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزین قۆڵە بەگنی دەرچووە و دەبێت بزوێنەرەکە بگۆڕین."
 
دکتۆر سەنعان، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی مادەی ناو بەنزینەکان ئاماژە بەوە دەدات، "نابێت بەنزین مادەی 'رەساس'ـی تێدابێت، چونکە مادەیەکی مەترسیدارە بۆ ژینگە و تەندروستیی مرۆڤ."
 
دکتۆر سەنعان دەڵێت، "خراپی ئاستی بەنزین تایبەتە بە وەزارەت، بەڵام ئێمە تیمی چاودێریمان هەیە کاردەکەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کاردەکەن بۆ پاراستنی ژینگە و لە هەر شوێنێک بابەتێک هەبێت کاریگەری لەسەر ژینکە هەبێت چارەسەری دەکەین."
 
ئێستا ئەو بەنزینەی لە پاڵاوگە یاساییەکان بەرهەمدەهێنرێت، بە ناوی بەنزینی حکومی کوالێتییان بەرزە، بەڵام بەشێک لەبەنزیخانەکان بەهۆی تێكەڵکردنی مادە زیانبەخشەکان وەک سلڤەر، زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.