بەهای دۆلار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە نزیکەی 143 هەزار دینارە

31-08-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

بەهای دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی 143 هەزار دینارە؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە هەولێر دەڵێت، "لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی دیکە، پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار زیاتر بەرز ببێتەوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 142 هەزار و 900 دینارە."
 
سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو، هۆکارەکەی بۆ گرژیی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەڕاندەوە.
 
رەوەز میرزا ئاماژەی بە بەهای دراوەکانی دیکەش دا و گوتی: "یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 126 هەزار دینارە؛ 100 دۆلار بە 4000 هەزار لیرەی تورکییە، 100 یۆرۆ بە 115 دۆلارە و 100 دۆلار بە 10 ملیۆن تمەنە."
 
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوت: "لە هەولێر 100 دۆلار بە 142 هەزار و 500 دینارە."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە هەولێر لە بارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گوتی: "هۆکاری سەرهەڵدانەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە؛ لەگەڵ دەنگۆی لێدان لە ئێران". پێشبینی کرد بەهای دینار زیاتریش دابەزێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە