بەنداوێکی پارێزگای سنە بە تەواوی وشک بوو

31-10-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، بەنداوی سەنگ سیا، کە دەکەوێتە سنووری شاری دێولان لە پارێزگاکە بە تەواوی وشک بووە.
 
وشکبوونی بەنداوەکە بەهۆی زیاد بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکانی ژێر زەوی و وشکبوونی رووباری سادقئاوایە کە بەنداوەکەی لەسەر
 دروستکراوە.
 
بەنداوی سەنگ سیا دەکەوێتە دەشتی لەیلاخی دێولان و 80 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری سنەوە دوورە. بەنداوەکە ساڵی 2002 بەردی بناخەی دانرا و دوای 21 ساڵ تەواوکرا، توانای گلدانەوەی 33 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
 
ئارەش ئاریانەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سنە پێشتر رایگەیاندبوو، ئاوی بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو 24٪ کەمبووەتەوە.
 
ئارەش ئاریانەژاد گوتی، کۆی ئاوی بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە ئێستا 916 ملیۆن مەتر سێجایە و پار ئەم کاتانە یەک ملیار و 207 ملیۆن مەتر سێجا بوو.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سنە، لە شەش مانگی بەهار و هاوینی ئەم ساڵدا 115 میلیمەتر باران و بەفر لەو پارێزگایە باریوە و رێژەی بارینیش لەو ماوەیەدا بەراورد بە هەمان ماوەی پار 54٪ کەمبووەتەوە.
 
لە پارێزگای سنە 18 بەنداوی گەورە و بچووک هەن؛ دەسەڵاتی بەکارهێنانی 12 بەنداویان لە دەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سنەیە و دەسەڵاتی بەکارهێنانی ئاوی 6 بەنداویش لە دەست بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ دایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.