کەشوهەوای سەری ساڵ چۆن دەبێت؟

31-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و کەشوهەوا جێگیر دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە کاژێرەکانی کۆتا شەوی ساڵدا پلەی گەرما لە نزیکەی 10 پلەی سیلیزیدا دەبێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-12-2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت؛ پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
 
لەبارەی کەشوهەوای شەوی سەری ساڵەوە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "لەنێوان کاژێرەکانی 08:00ـی شەو بۆ 12:00ـی شەو پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی 10 بۆ 11 پلەی سیلیزی دەبێت؛ لە دهۆک 8 بۆ 9 پلە و لە هەڵەبجە 11 بۆ 12 پلەی سیلیزی دەبێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی دووشەممە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
 
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە