ریزبەندی گۆڤاری فۆربس بۆ شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا

31-12-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گۆڤاری فۆربس گونجاوترین شارەکانی تورکیای بۆ ژیان بڵاوکردەوە، شارەکانی باکووری کوردستان لە ریزبەندەکانی کۆتاییدان وەک خراپترین و نەگونجاوترین شارەکان بۆ ژیان تۆمارکراون. 
 
شەوی رابردوو 30ـی کانوونی یەکەمی 2023، گۆڤاری فۆربسی ئابووری، کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، ریزبەندی 10 باشترین شاری تورکیای بڵاوکردەوە کە بۆ ژیان گونجاون. لە 10 ریزبەندەکانی یەکەمدا هیچ شارێکی باکووری کوردستان نەبوو و لە کۆتاییدا ناویان هاتووە.
 
بەگوێرەی ئەو ریزبەندییەی گۆڤارەکە بڵاویکردووەتەوە، کە پشتی بە 94 ستاندارد و پێوەری تایبەت بەستووە بۆ گونجاوی ژیان لە شارەکانی تورکیا، ئیستەنبووڵ بە 68.9 پلە لە ریزبەندی یەکەم دێت. ئەنقەرە بە 66.13 پلە لە ریزبەندی دووەم و دواتر بەگوێرەی ریزبەندییەکان ئیزمیر، تەکیرداغ، کۆجائێلی، ئەنتاڵیا، یالۆڤا، بورسا، ئەسکیشەهیر و ترابزۆن دێت. 
 
پارێزگای مووش لە باکووری کوردستان بە 29.71 پلە لە ریزبەندی خراپترین شار دێت بۆ نەگونجانی ژیان و لە ریزبەندی کۆتایی لە پلەی 81 ناوی هاتووە. شرنەخ بە 30.45 پلە لە ریزبەندی 80 دێت. جۆلەمێرگ بە 30.94 پلە لە ریزبەندی 79 و دواتر پارێزگاکانی سێرت، بەدلیس، ئاگری، ئیدر، ئەردەخان، وان، ئێلیە و چەولیگ دێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە