رووداو - مۆسکۆ
زیاتر لە 70 هەزار لەژێر درووشمی "ژیانێکی تەندروست" بەشداریان لە فێستیڤاڵی رۆژی یۆگا لە مۆسکۆ کرد. زۆربەی هۆڵ و سەنتەرەکانی وەرزشکردن و قوتابخانەکانی یۆگا لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەبوون.
لە فێستیڤاڵەکەدا هەرشتێک پەیوەندی بە یۆگاوە هەبێت، بوونی هەبوو؛ هەر لە شێوازەکانی وەرزشی یۆگا و گۆرانیی و میوزیک، هەروەها هەموو ئەو هونەرانەی دیکە کە یۆگا تێکەڵ بە رۆحیەتی بەرهەمهێنانیان کراوە، وەک وێنەکێشان.
هەموو تەمەنەکان بەشداری رۆژی یۆگا بوون، بەڵام ژمارەی کچانی گەنج لە هەموو تەمەنەکانی دیکە زیاتر بوو. لە رووسیا کچان خواستێکی بێوێنەیان بۆ وەرزشی یۆگا هەیە، بەشێوەیەک لە 84%ی ئەوانەی لە رووسیا یۆگا دەکەن ئافرەتن.
رووسەکان یۆگا تەنها بۆ تەندروستی جەستە ئەنجامنادەن، بەڵکو پێیانوایە وەرزشێکە پێش هەموو شتێک بۆ رۆحی مرۆڤ و کاریگەری زۆر و راستەوخۆی لەسەر هەستەکانی مرۆڤ هەیە.
یۆگا لە رووسیا لە سەدەی شانزەیەمەوە پەیدابووە، بەڵام لە سەدەی بیستەمدا بڵاوبووەتەوە. لە سەدەی 21 بووەتە بە شێک لە ژیانی رۆژانەی ملیۆنان کەن.
ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە رووسیا یۆگا دەکەن و بەردەوام ئەو ژمارەیە لە هەڵکشاندایە. ساڵانە رووسەکان 41 ملیار رۆبڵ (نزیکەی 640 ملیۆن دۆلار) تەنها لە فێربوون و بەشداریکردن لە وانەکانی یۆگادا خەرجدەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ