فرێنچ هیڵ: گرنگە ئەمریکا لە دیپلۆماسیی ئابووری بەرامبەر ئێران بەردەوام بێ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
فرێنچ هیڵ، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا
فرێنچ هیڵ، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

چوار ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانی تایبەتدا بۆ رووداو باس لە گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیاسەتی وڵاتەکەیان بەرامبەر ئێران دەکەن.
 
ئەندامێکی کۆنگرێس دەڵێ: "سەردەمی پاڵپشتیی دارایی بۆ ئێران بەسەرچوو". ئەندامێکی دیکەش ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا چیدیکە نابێت دەستوەردان بۆ "گۆڕینی وڵاتەکان" بکات، بەڵکو دەبێت گەلانی ناوچەکە خۆیان ئەوە بکەن.
 
رۆژی سێشەممە 16-12-2025 دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن، لەگەڵ هەریەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا (کیس سێلف، پیت سێشنز، فرێنچ هیڵ و تۆم مەککلینتۆک) قسەی کرد و پرسیاری لەبارەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئێران و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە لێکردن.
 
سیاسەتی نوێ و "کۆتایی سەردەمی ئۆباما و بایدن"
 
تۆم مەککلینتۆک رەخنەی تووندی لە ئیدارەکانی پێشوو گرت و رایگەیاند، ساڵانێکی زۆرە ئێران تیرۆر هەناردە دەکات، "بەداخەوە هەندێکجار بە پشتیوانیی دارایی حکومەتی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەکانی بایدن و ئۆبامادا، بەڵام ئەو رۆژانە بەسەرچوون."
 
مەککلینتۆک بە رووداوی گوت، گوشارەکان وایان کردووە ئێستا کۆماری ئیسلامی ناچار بێت پاشەکشە بکات، "نەوەک تەنیا لە دەرەوە، بەڵکو لە نێوخۆش و رژێمەکە لاواز بووە."
 
"پێویستە ئێرانییەکان خۆیان گۆڕانکاری بکەن"
 
لەلایەکی دیکەوە کیس سێلف ئاماژەی بە ئەزموونی 20 ساڵەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد و دانی بەوەدا نا، ئەمریکا لە گۆڕینی دەسەڵاتەکان سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە ئیدارەی ئێستا دەستی کراوە نییە بۆ هەموو کارێک.
 
سێلف گوتی: "20 ساڵمان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەسەربرد بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی وڵاتەکان. ئێمە لەمەدا کارێکی زۆر باش ناکەین." لەبەرئەوە پێیوایە سەرەنجام گۆڕانکاریی راستەقینە دەبێت لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە بێت و "کاتێک دۆخەکە لەباربێت، گەلی ئێران بە هاوکاریی وڵاتانی جیهان، ئەو ئازادییە بەدەست دەهێنن کە هەوڵی بۆ دەدەن."
 
گەمارۆی دارایی و هاوپەیمانێتییە مەترسیدارەکان
 
فرێنچ هیڵ، ئەندامی کۆنگرێس باسی لەوە کرد، ئەمریکا لە رووی ئابوورییەوە بەردەوام دەبێت لە "تەسککردنەوەی دەستگەیشتنی ئێران بە دارایی جیهانی."
 
هیڵ بە رووداوی گوت، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە "کەنداو، ئیسرائیل و ئەورووپا کار بۆ رێگریکردن لە هەناردەی چەک و تیرۆر دەکەین." 
 
ئەو کۆنگرێسمانە نیگەرانیی خۆی لە پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین دەربڕی و گوتی: "هاوبەشییەکانیان لەگەڵ چین و رووسیا بە هیچ جۆرێک لە خزمەت ئاشتی و دیموکراسی و یارمەتیدانی گەلی ئێراندا نین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوت هەڵگری ڤەنزوێلا

بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی ڤەنزوێلا بازاڕی شڵەژاند؛ نەوت بەرزبووەوە و پشکی کۆمپانیاکان فڕین

رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەمەش راستەوخۆ دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانی گەمارۆدانی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە "سزادراوانە"ی دەرکرد، کە روو لە ڤەنزوێلا دەکەن یان لێیەوە دێن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بۆرسەکانی ئەورووپا و وزە دروستکرد.