بووک و زاواکە سەلامەتن

05-08-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن لوبنان بەیرووت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەو بووک و زاوا لوبنانیەی کە لەکاتی تەقینەوەکانی بەیرووتدا سەرقاڵی وێنەگرتن بوون، سەلامەتن و بڕیاریانداوە پێکەوە لە ئەمریکا بژین.
 
بووکەکە بەناوی ئیسرا سەبلانی لە ئەمریکا پزیشکە و سێ هەفتە لەمەوپێش چووەتە لوبنان بۆ ئامادەکاریی ئاهەنگی هاوسەرگیری؛ لە رۆژی تەقینەوەکە پێکەوە لەگەڵ دەستگیرانەکەی خەریکی وێنەگرتن بوون کاتێک گوڕ و دەنگی تەقینەوەکەی بەیرووت وێنەگرتنەکەی تێکدان. ڤیدیۆی ساتی وێنەگرتنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و نەدەزانرا ئاخۆ بووک و زاواکە سەلامەتن یاخود نا.
 
زاواکە بەناوی ئەحمەد سوبێح بازرگانە و خەڵکی بەیرووتی پایتەختی لوبنانە، ئێستا چاوەڕێی وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکایە بۆئەوەی لەگەڵ دەستگیرانەکەی بچنە ئەو وڵاتە و لەوێ پێکەوە بژین.
 
بووک و زاواکە لەنزیک هەمان ئەو شوێنەی کە خەریکی وێنەگرتن بوون، وێنەیەکی دیکەیان گرتووە و دەردەکەوێت کە دڵخۆشن، لەنزیکیشیانەوە ئوتێلێک دەبینرێت کە شووشەی پەنجەرەکانی شکاون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

شاندی باڵای ئێران گەیشتە پاکستان؛ قالیباف و جەی دی ڤانس لە ئیسلامئابادن

شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان گەیشتە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، ئەوەش بە مەبەستی دانوستاندن لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا.