رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات)
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق لەدوای هەڵبژاردن و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کردووە.
ئەمڕۆ هەینی 05-12-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەرۆکی کۆبوونەوەکەوە، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کراوە.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، "خۆشحاڵبووم جارێکی دیکە چاوم بە برای بەڕێزم خاوەن شکۆ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کەوتەوە."

بە وێنە؛ ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.
— Rudaw (@Rudawkurdish) December 5, 2025
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین… pic.twitter.com/RwQRRnYD1D
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتم کرد و خواستی هەرێمی کوردستانم بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە. هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی تایبەت بە کاروباری ئابووریم لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند."
هەروەها مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "هاوڕا بووین لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ