کۆمکاری عەرەبی لەسەر هێرشەکانی ئێران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکەن بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی چەند وڵاتێکی ئەندام لە رێکخراوەکە.
 
حوسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەڵێ، کۆبوونەوەکە لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای کوێت، سعودیە، قەتەر، عومان، ئوردن و میسر رێکخراوە.
 
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لە 28ی شوباتدا هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی بەرفراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئێرانیش وەک کاردانەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان.
 
ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی پێشتر هێرشەکانی ئێرانی سەرکۆنە کردووە و رایگەیاندووە، ئەو هێرشانە "بە تەواوی جێگەی سەرکۆنەکردنن" و "نەک تەنیا پێشێلکارییەکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانن، بەڵکو دەستدرێژین بۆ سەر پرەنسیپەکانی دراوسێیەتیی باشن.
 
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هێرشانە "دۆخێکی بێوێنە لە دووژمنکاری لەنێوان ئێران و دراوسێ عەرەبەکانی دروست دەکات."
 
ئەبو غەیت هۆشداری دا و گوتی: "ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژیی گەورەی ئێرانە و هیوادارم بە راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان، ئەو هەڵەیە راست بکەنەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران

ئیسرائیل هێرشی "فراوان" دەکاتە سەر تاران و شەڕ پێ دەنێتە دووەم هەفتە

رۆژی شەممە، ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی لە هێرشی "فراوان" بۆ سەر تاران راگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی نایە دووەم هەفتە و نرخی نەوت بەهۆی مەترسییەکانی پەککەوتنی دابینکردنی وزە لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.