ئیسرائیل 'سەرکردەکانی فەیلەقی قودس' لە بەیرووت دەکاتە ئامانج و حیزبوڵڵاش بە مووشەک وەڵام دەداتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی "ورد و دیاریکراو"دا لە بەیرووت، چەند سەرکردەیەکی باڵای فەیلەقی قودسی ئێرانییان کردووەتە ئامانج؛ لە بەرامبەریشدا حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بە زنجیرەیەک مووشەک و هێرشی زەوینی وەڵامی ئیسرائیلیان داوەتەوە.
 
ئیلا واوییە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ میدیا عەرەبییەکان، رۆژی یەکشەممە (8ـی ئاداری 2026) رایگەیاند: "سوپای ئیسرائیل هێرشێکی وردی کردووەتە سەر سەرکردە سەرەکییەکانی (فەیلەقی لوبنان) سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە لە بەیرووت سەرقاڵی چاڵاکی بوون."
 
بە گوتەی گوتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل، ئەو سەرکردانەی کراونەتە ئامانج "پلانیان بۆ کردەوەی تیرۆریستی دژ بە ئیسرائیل داڕشتووە".
 
فەیلەقی لوبنان وەک پردێکی پەیوەندی لە نێوان حیزبوڵڵا و ئێراندا کاردەکات بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازیی ئەو حیزبە. سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، "پێش هێرشەکە رێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی زیان بە خەڵکی سڤیل نەگات."
 
لە لایەکی دیکەوە، "بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان" (حیزبوڵڵا) لە چەند راگەیێندراوێکی جیاوازدا، بەرەبەیانی یەکشەممە رایگەیاند، چەند شوێنێکیان لە ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە، لەوانە مووشەکبارانی شاری (نهاریا) لە باکووری ئیسرائیل، پێکانی سەربازگەی (برانیت) کە بارەگای فەرماندەیی فیرقەی 91ـی سوپای ئیسرائیلە. رووبەڕووبوونەوەی زەوینی و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل لە شارۆچکەی سنووریی (عەیتەرون) و پێکانی کۆمەڵە سەربازێکی ئیسرائیلی لە (مالیکییە) بە مووشەکی ئاراستەکراو. مووشەکبارانکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی (قەبع) لە باشووری لوبنان.
 
دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتدا، حیزبوڵڵای لوبنان دەستی بە چالاکییەکانی لە دژی ئیسرائیل کردەوە، ئیسرائیلیش هاوکات لەگەڵ بۆردوومانکردنی شارەکانی ئێران، بەردەوامە لە لێدان لە پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان و شاری بەیرووتی پایتەخت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵ ریازی پایتەختی سعودیە دوای بەئامانجگیرانی ناوچەیەکی. وێنە: REUTERS

وردەکاریی هێرشەکانی 24 کاژێری رابردووی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە

لەگەڵ پێنانە ناو دووەم هەفتەی جەنگی فراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران کە لە 28ی شوباتی رابردووەوە دەستیپێکردووە، رۆژی شەممە 7ی ئاداری 2026 تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە شەپۆلێکی گەورە و فراوانی هێرشی مووشەکی و درۆنی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو گرووپانەی خۆیان بە "موقاوەمەی ئیسلامی" دەناسێنن، کرایە سەر هەرێمی کوردستان، وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل. هێرشەکان قوربانیی سڤیل و سەربازییان لە هەولێر، سلێمانی، کوێت و ئیمارات لێکەوتووەتەوە