رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، هێرشێکی درۆنیی ئێران زیانی بە وێستگەیەکی شیرینکردنی ئاوی دەریا گەیاندووە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی تاران بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی لە کەنداو ئەنجامیان دەدات.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "دەستدرێژییەکانی ئێران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئامانجە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکەن و لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیشدا، زیانی مادی بەر وێستگەیەکی شیرینکردنی ئاو کەوت."
ئەم لێدوانەی بەحرێن لە کاتێکدایە، پێشتر تاران ئەمریکای تۆمەتبار کردبوو بەوەی لە بنکەیەکی سەربازییەوە لە خاکی بەحرێن، هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە وێستگەکانی شیرینکردنی ئاو لە نێو خاکی ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ