خالید مەشعەل: ئیسرائیل دەیەوێت کورد، دروز و عەلەوی هەبن نەک دەوڵەتی سووریا

09-02-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، ئیسرائیل بە هەڕەشەی هەرە گەورە بۆ سەر تەواوی ناوچەکە ناودەبات و دەڵێت، ئەو وڵاتە کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی سووریا دەکات و دەیەوێ کورد، دروز و عەلەوی هەبن، نەوەک دەوڵەت. 

خالید مەشعەل، سەرکردەی باڵای حەماس، رۆژی یەکشەممە لە کۆڕبەندی جەزیرە لە دەوحەی قەتەر تیشکی خستە سەر ستراتیژی نوێی ئیسرائیل لە ناوچەکە و رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەو بڕوایەمان لا بەهێزتر دەبێت کە کێشەی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل ئەوەیە هەڕەشە و مەترسیی بوونە لەسەر ئێمە و تەواوی ناوچەکە."
 
ئەو سەرکردە باڵایەی حەماس ئاماژەی بەوە کرد، "هەڕەشە"ی ئیسرائیل تەنیا بۆ سەر ئەو هێزانە نییە کە چەکیان هەڵگرتووە، بەڵکو دەوڵەتە جێگیرەکانی ناوچەکەش دەکرێنە ئامانج. خالید مەشعەل وەکو نموونە باسی لە دۆخی سووریا کرد: "سیستمە نوێیەکەی سووریا هەر کە دەستی بە دروستبوون کرد، ئیسرائیل دەستی بە دووژمنایەتی کرد."
 
خالید مەشعەل دەڵێت، ئامانجی ئیسرائیل تەنیا سنوورەکان و داماڵینی چەک نییە لە دیمەشقەوە تاوەکو سنوورەکەی، بەڵکو "دەیەوێ دەستکاریی پێکهاتەی کۆمەڵگەی سووریا و دەوڵەتی سووریا بکات."

 

 
 
وەک خالید مەشعەل ئاماژەی پێکرد، ئیسرائیل نایەوێ دەوڵەتێک بەناوی سووریا هەبێت، بەڵکو پلانەکەی بەمجۆرە وێناکرد: "ئەوان دەوڵەتیان ناوێ، بەڵکو دەیانەوێ کورد، دروز و عەلەوی هەبن. ئەوانی دیکەش لە سووریا وەکو دەوڵەت هەژمارنەکرێن، بەڵکو تەنیا وەکو هەرێمێکی سوننە تەماشا بکرێن."
 
خالید مەشعەل یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس و لە ساڵی 1996 تاوەکو 2017 سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دوای هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر پاڵاوگەی نەوت لە تاران

ژینگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ قوربانییەکی بێدەنگی جەنگی ئێران و ئەمریکا

لە کاتێکدا جیهان چاوی لە سەر زیانە گیانی و سەربازییەکانی جەنگی نێوان هاوپەیمانیی ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێرانە، پسپۆڕانی ژینگە هۆشداری لە کارەساتێکی دیکە دەدەن کە ئەویش وێرانبوونی سروشت و تێکچوونی کەشوهەوای ناوچەکەیە. لە سووتەمەنی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانەوە تاوەکو دووکەڵی چڕی کۆگەکانی نەوت، بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە.