سوپای ئیسرائیل: لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە 200 کەشتی و فڕۆکە چەک و کەرەستەی سەربازیمان وەرگرتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "نەڕەی شێر"دا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 کەشتی و فڕۆکەی بارهەڵگر چەک و تەقەمەنییان گواستووەتەوە ئیسرائیل. دەشڵێت، یەکەکانی وەزارەتی بەرگری بەردەوامن لە دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکان بۆ ئەوەی جەنگە کە بەردەوام بێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئاداری 2026، فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل، کە بەرپرسیارە لە یەکەی گواستنەوەی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگری رایگەیاند: "لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی 'نەڕەی شێر'ـەوە، تیمەکانمان بەردەوام و شەو و رۆژ کار دەکەن. لە هەموو جۆرە کەشوهەوایەکدا و هەندێک جار تەنانەت لە ژێر بۆردوومانیشدا، خەریکی وەرگرتنی ئەو تەقەمەنییانەین کە بۆ سوپا دێن."
 
ئەو فەرماندەیە ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 کەشتی و فڕۆکە گەیشتوون و کەرەستەی سەربازی، چەک و تەقەمەنییان بۆ بەرەکانی جەنگ هێناوە؛ گوتیشی: "هەموو ئەم هەوڵانە بۆ ئەوەیە کە دڵنیا بین لەوەی کردە سەربازییەکانمان بێ وەستان بەردەوام دەبن."
 
رۆژی 28ی شوبات ئیسرائیل و ئێران هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی هێرشەکەی دایەوە. وەکو بەشێک لە وەڵامەکەشی، ئێران بە هەمان رێکار هێرشیکردە سەر وڵاتانی کەنداویش. 
 
بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، لە دەستپێکی جەنگەکەوە بە لانیکەم 15 هەزار بۆمب هێرشیانکردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکانیان لە ئێران و بەردەوامیش دەبن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل. وێنە : AFP

ئیسرائیل: بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە 6 کەس بریندار بوون

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سیستمی بەرگرییان بەرپەرچی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانیان داوەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان، بەهۆی هێرشەکانەوە شەش کەس بە سووکی بریندار بوون و زیانی ماددییش بە چەند شوێنێک کەوتووە.