راپۆرتێک: ئێران لانیکەم 32 جار پێگەکانی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێکاوە

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی شیکارییەکی ئاژانسی فرانس پرێس، لە دەستپێکی گرژییەکانی ئەم دواییەوە، ئێران لانیکەم 32 هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی ئەمریکا یان ئەو شوێنانەی کارمەندانی سەربازیی ئەمریکایان لێیە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 
لە شیکارییەکەدا هاتووە، ئەو هێرشانە لە نێوان 28ی شوبات تاوەکو 11ی ئاداری 2026 تۆمارکراون؛ تێیدا چوار هێرش باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەکانی ئەمریکای لە سعودیە، کوێت و عێراق کردووەتە ئامانج. هەروەها 21 هێرشی دیکەی مووشەکی و درۆنیی ئێران، 13 پێگەی سەربازیی جیاوازیان پێکاوە کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدا جێگیر کراوە.
 
فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی شازادە سوڵتان زۆرترین هێرشیان کراوەتە سەر
 
بەپێی راپۆرتەکە، بنکەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان لە سعودیە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە عێراق (کە بنکەی ئەمریکییان لێیە)، هەر یەکەیان لانیکەم چوار جار کراونەتە ئامانج. هاوکات بنکەکانی عودێد لە قەتەر و زەفرە لە ئیمارات، هەر یەکەیان لانیکەم دوو جار هێرشیان کراوەتە سەر.
 
فرانس پرێس ئاماژە بەوە دەکات کە حەوت لە هێرشەکان رادارەکان یان سیستەمی بەرگریی مووشەکیی "تاد" (THAAD)ی ئەمریکییان پێکاوە. ئاژانسەکە لە رێگەی وێنەی مانگە دەستکردەکانەوە، زیانەکانی 12 هێرشی سەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکای پشتڕاست کردووەتەوه.
 
بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزە
 
لە لایەکی دیکەوە، راپۆرتەکە دەڵێت لە نێوان دەستپێکی جەنگەکە و 11ی ئاداردا، نزیکەی 30 هێرش کراوەتە سەر ژێرخانی وزە لە ناوچەکە، کە زۆرتر لە نیوەیان لەلایەن تارانەوە کراون. تاران 16 هێرشی کردووەتە سەر کێڵگە و کۆمەڵگە نەوتی و گازییەکان لە حەوت وڵاتی کەنداو؛ لەوانە پاڵاوگەی "روەیس" لە ئیمارات کە یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی جیهان و وەک رێکارێکی وریایی بە کاتی داخراوە.
 
ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوە دێن، لە 28ی شوباتی رابردوو ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران، تاران-یش وەک وەڵامدانەوەیەکی سەربازی، بە مووشەک و درۆن پێگە ئەمریکییەکان و وڵاتانی کەنداوی کردووەتە ئامانج.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی نەوتیی شەیبە

سعودیە دوو درۆنی ئێرانی لە نزیک کێڵگەی نەوتیی شەیبە تێکشکاند

وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، هێزە بەرگرییەکانیان توانیویانە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکبشکێنن کە بەرەو کێڵگەی نەوتیی (شەیبە) لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەفڕین. ئەمە دووەم رۆژە لەسەریەک ئەو کێڵگە ستراتیژییە دەکرێتە ئامانج.