فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەی سێنتکۆم (فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا) رایگەیاند، "لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن."
 
ئەدمیراڵ براد کووپەر لە راگەیێندراوێکی دا کە رۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە رایگەیاند، "داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکەم خۆیان لەو کردەوانە بەدوور بگرن کە دەبنە هۆی زیاتر هەڵکشانی گرژییەکان، هەروەها پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانە گرنگەکان بکەنە کاری لەپێشینەیان."
 
"بەردەوام دەبین لە داواکردن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بە نیازپاکی بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن و لە رێگەی گفتوگۆوە بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بەردەوامدا بگەڕێن." لە راگەیێندراوەکەی فەرماندەی سێنتکۆم دا هاتووە.
 
ئەدمیراڵ براد کووپەر دەڵێت: "وەک پێشتر گوتوومە، سووریایەک کە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی لە ئاشتی دا بێت، دەتوانێت ببێتە هۆی رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی ئارامتر و گەشەسەندووتر. ویلایەتە یەکگرتووەکان و سووریا بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا هەیە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە