رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێ، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیران.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە رووداوی گوت: "تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکەمان و هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق راگیران".
ئەمڕۆ 28ـی شوبات، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی دژی ئێران راگەیاند و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تارانی پایتەختی ئێران بیستران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ