نەتەنیاهوو: زیانی زۆرمان بە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندووە

14-06-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا هێرشەکانی وڵاتەکەی زیانی گەورەیان بە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاندووە. ئەو هەڕەشەی بەردەوامی و چڕکردنەوی هێرشەکانی وڵاتەکەشی بۆ سەر ئێران کرد. 
 
رۆژی شەممە، 14ی حوزەیرانی 2025، بنیامین نەتەنیاهو لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران رایگەیاند، "هێرشمانکردە سەر تیمیکی زاناکانیان کە سەرپەرشتی ئەو پڕۆژانە دەکەن". دەشڵێت، بەهۆی ئەو هێرشەوە پڕۆگرامەکە چەند ساڵێک دواکەوت. 
 
دوێنێ، ئیسرائیل بە 200 فرۆکە و ژمارەیەک درۆن دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کرد، دواتر ئێران دەستی بە وەڵامدانەوە کرد و ئیسرائیلی مووشەکباران کرد. 
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی، "بەهۆی مووشەکە بالستییەکانەوە هەڕەشەی گەورەش هەیە". دەشڵێت، وڵاتەکەی کار بۆ تێکشکاندنی توانای تاران لە هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی دەکات. 
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "بەمزووانە، فرۆکەی جەنگیی ئیسرائیل لە ئاسمانی تاران دەبینن. هێرشدەکەینە سەر هەموو ئامانجێکی سەر بە رژێمی ئایەتوڵـڵا".
 
لە بەرامبەردا مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە شاباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستانی راگەیاند، "بە بەردەوامی دەستدرێژی، رژێمی زایۆنی رووبەڕووی وەڵامێکی بەهێزتری ئێران دەبێتەوە". گوتیشی، "رژێمی زایۆنی بە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە