سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کاردەکەین بۆ داڕشتنی پلانێکی گونجاو بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا کاردەکات بۆ گەیشتن بە پلانێکی "گونجاو" بە مەبەستی کردنەوەی تەنگەی هورمز؛ ئەو رێڕەوە گرنگەی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە لەلایەن ئێرانەوە پەکخراوە.
 
رۆژی دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، کییەر ستارمەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "ئێمە لەگەڵ هەموو هاوپەیمانەکانمان، لەوانەش هاوبەشە ئەورووپییەکانمان، کاردەکەین بۆ هەبوونی پلانێکی بەکۆمەڵ و گونجاو کە بتوانێت ئازادیی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا بە زووترین کات بگەڕێنێتەوە و کاریگەرییە ئابوورییەکان سووک بکات." 
 
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بابەتەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێ کردووە.
 
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە وڵاتەکەی "رێکاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و هاوپەیمانەکانمان، بەڵام راناکێشرێینە نێو جەنگێکی فراوانترەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانەکەی کۆنسووڵخانەی ئیمارات

میسر سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەکاتەوە

میسر جارێکی دیکە سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر دەکات و داوا دەکات میکانیزمێکی کرداری بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی عەرەبی و پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بێتە ئاراوە.