ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی "سنووردار"ی لە باشووری لوبنان دەستپێکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
عەلی زەڵمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی زەمینی "سنووردار و ئامانجدار" بۆسەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 16ـی ئاداری 2026، بەگوێرەی راگەیێندراوی سوپای ئیسرائیل، هێزەکانی فیرقەی 91ی سوپا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکە کردووە بۆسەر پێگە سەرەکییەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، ئەوەش بە ئامانجی "بەهێزکردنی هێڵی بەرگریی پێشەوە".
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە بەرگرییە فراوانەکان بۆ لەنێوبردنی ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵا و کوشتن یان دوورخستنەوەی ئەو چەکدارانەی لە ناوچەکەدان، تاوەکو وەک خۆی دەڵێ، هەڕەشەکان لەسەر دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل نەمێنن.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە پێش چوونە نێو ناوچەکە، تۆپخانەکان و هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل چەندین ئامانجی حیزبوڵڵایان تۆپباران کردووە بۆ ئەوەی مەترسییەکانی سەر هێزە زەمینییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا کەم بکەنەوە.
 
لوبنان لە 2ی ئاداری ئەم ساڵەوە چووەتە نێو جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کاتێک حیزبوڵڵای لایەنگری ئێران لە وەڵامی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، دەستی بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل کرد. لەو کاتەوە ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانیی چڕی کردووەتە سەر ئەو وڵاتە دراوسێیەی و هێزەکانی رەوانەی ناوچە سنوورییەکان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: پاراستنی تەنگەی هورمز تەنیا ئەرکی ئەمریکا نییە

سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووند دەداتە وڵاتانی ئەورووپا و رایدەگەیێنێت، ئەگەر لە جەنگی دژی ئێراندا پشتیوانی واشنتن نەکەن، داهاتووی هاوپەیمانێتیی ناتۆ دەکەوێتە مەترسییەوە. هاوکات دەڵێت، "سوپای ئێران داڕماوە" و ئەگەر هەیە وێستگەی نەوتیی خارگ بۆردومان بکەن.