بەهۆی جەنگەوە دەیان هەزار گەشتیار لە ئیسرائیل گیریان خواردووە و ئاسمانی وڵاتەکە داخراوە

19-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گەشتوگوزاری ئیسرائیل رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 22 هەزار گەشتیار ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆئەوەی وڵاتەکە جێبهێڵن، بەڵام بەهۆی جەنگی بەردەوامی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە لەو وڵاتە گیریان خواردووە.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە جەنگێکی سەخت لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا هەڵگیرساوە.
 
جەنگەکە بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر چەندین دامەزراوەی ئەتۆمی و سەربازیی ئێران دەستیپێکرد.
 
لە وەڵامدا، ئێران چەندین هێرشی مووشەکیی کردە سەر ئیسرائیل، یەکێک لە هێرشەکان زیانی گەورەی بە نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە باشووری ئیسرائیل گەیاند.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی گەشتوگوزاری ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگدا نزیکەی 40 هەزار گەشتیار لە ئیسرائیل بوون، کە ئێستا نزیکەی 32 هەزاریان لە وڵاتەکەدا ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 22 هەزار کەسیان ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
 
ئاسمانی ئیسرائیل نزیکەی هەفتەیەکە بەهۆی شەڕەوە داخراوە، تەنیا رێگە بە گەشتی تایبەت دراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئیسرائیلیانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو. ئەو گەشتانە لە دوێنێوە دەستیانپێکردووە، بەڵام هێشتا بە هۆکاری ئەمنی رێگە بەو گەشتانە نەدراوە گەشتیار بۆ دەرەوەی وڵات بگوازنەوە.
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەندێک لە گەشتیاران لە رێگەی دەروازە وشکانییەکانەوە لەگەڵ ئوردن و میسر، ئیسرائیلیان جێهێشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یایر لاپید، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل

پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: سبەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بە دووژمن ئەژمارکردنی قەتەر دەکەین

سەرۆکی پارتی 'یەش ئەتیت' کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلە رایگەیاند، سبەی پرۆژەیاسایەک دەبەنە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ دەکەن بۆ دیاریکردنی قەتەر وەکو وڵاتی "دووژمن". بە گوێرەی پڕۆژەکە، هۆکاری ئەو دیاریکردنە ئەوەیە کە قەتەر "حەماس پارەدار دەکات، پڕوپاگەندە لە دژی ئیسرائیل بڵاودەکاتەوە و سیخوڕیش بەسەر وڵاتەکەیانەوە دەکات".