رووداو دیجیتاڵ
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، دوای هێرشێکی ئەمریکی بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر، سوپا وەڵامی داوەتەوە، ئەمەش پاش بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دوورگەی قیشم لە تەنگەی هورمز دێت.
تەلەفزیۆنەکە لە زاری بەرپرسێکی سەربازییەوە دەڵێت: "دوای هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر تانکەرێکی ئێرانی، یەکەگانی دووژمن لە تەنگەی هورمز بوونە ئامانجی مووشەکەکانی ئێران و دوای ئەوەی زیانیان بەرکەوت، ناچار بە هەڵاتن کران."
ئاژانسی تەسنیم لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت: "3 کەشتیی تێکشکێنەری ئەمریکی لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە لە نزیک تەنگەی هورمز، بە مووشەک و درۆن هێرشیان کراوەتە سەر."
هاوکات، فۆکس نیوز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت: "سوپای ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر بەندەری قیشم و بەندەر عەباس لە ئێران."
ئاژانسی تەسنیم لە زاری سەرچاوەکانەوە باس لەوە دەکات، ئەو تێکشکێنەرە ئەمریکییانەی لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە لە نزیک تەنگەی هورمز هێرشیان کرایە سەر، "بەرەو دەریای عومان بەڕێکەوتوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ