ڤیدیۆ.. وێستگەی میترۆی تەل ئەڤیڤ بووەتە پەناگە بۆ خەڵک

20-06-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
هەرچەندە سیستمی بەرگریی ئیسرائیل 90٪ـی مووشەکەکان تێک دەشكێنێت، بەڵام دەربازبوونی ئەوانی دیکە زیانی زۆری هەبووە، لەوانەش کوژرانی لانیکەم 24 کەس و برینداربوونی 700ی دیکە.
هەرچەندە سیستمی بەرگریی ئیسرائیل 90٪ـی مووشەکەکان تێک دەشكێنێت، بەڵام دەربازبوونی ئەوانی دیکە زیانی زۆری هەبووە، لەوانەش کوژرانی لانیکەم 24 کەس و برینداربوونی 700ی دیکە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە، وێستگەی میترۆی شاری تەل ئەڤیڤ، شەوان جمەی دێت لە خەڵک
 
رۆی ئەسرەف، دانیشتووی تەل ئەڤیڤە و دەڵێت، "دوای هێرشەکانی ئەم دواییە، بڕیارم دا لێرە بخەوم. هیوادارم ماوەکەی کورت بێت، بەڵام ئەگەر پێویست بکات هەفتەیەک لە ژیانم لە وێستگەیەکی میترۆدا بەسەربەرم بۆ ئەوەی هەموو شتێک پارێزراو بێت، ئەوا ئامادەم بیکەم."
 
بابو چینابێری، دانیشتوویەکی دیکەی تەل ئەڤیڤە، دەڵێت: "زۆر لە مووشەکەکان دەترسین، چونکە زۆر بەهێزن. پێشتر شتی وا رووینەداوە. دۆخەکە باش نییە، ئەمەش کێشەیە؛ هەر بۆیە دێین لێرە دەخەوین."
 
دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک سیستمی نوێی میترۆی تەل ئەڤیڤ کرایەوە، کەم کەس بیری لەوە دەکردەوە رۆژێک سەتان کەس ئەم شوێنە وەک پەناگە بەکاربێنن و چەندین شەو لەنێو وێستگەکەدا رۆژ بکەنەوە.
 
لە شەوی 13ی حوزەیرانەوە، ئێران زیاتر لە هەزار مووشەکی بالیستی، کروز و درۆنی بۆ نێو خاکی ئیسرائیل هاویشتووە.
 
عەزیزە مەلەک، دانیشتووی تەل ئەڤیڤ ئاماژە بەوە دەکات، "پێویستە بژین؛ هەربۆیە بڕیارماندا بێین و لێرە بخەوین بۆ ئەوەی هەست بکەم کە بە درێژاییی شەو سەلامەت دەبم و دەتوانم بێ کێشە بخەوم."
 
هەرچەندە سیستمی بەرگریی ئیسرائیل 90٪ـی مووشەکەکان تێک دەشكێنێت، بەڵام دەربازبوونی ئەوانی دیکە زیانی زۆری هەبووە، لەوانەش کوژرانی لانیکەم 24 کەس و برینداربوونی 700ی دیکە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە