لە هێرشێکی ئێراندا بۆ سەر بنکەیەکی سعودیە 12 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا و سعودیە دەڵێن، رۆژی هەینی مووشەکێکی ئێرانی بنکەی ئاسمانیی "شا سوڵتان"ی لە عەرەبستانی سعوودی پێکاوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، کە درۆنی بۆمبڕێژکراویشی تێدا بەکارهاتووە، 12 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون و زیانی زۆریش بە چەندین فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگری ئەمریکی گەیشتووە.
 
حووسییەکان دەچنە نێو جەنگ 
 
هاوکات سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی رۆژی شەممە رایگەیاند، مووشەکێکیان دۆزیوەتەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستە کراوە، دواتریش دەوربەری کاژێر 10:00 حووسییەکان رایانگەیاند کە چوونەتە نێو جەنگەکەوە و هێرشیان کردوەتە سەر ئیسرائیل. 
 
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رۆژی هەینی بڵاویکردەوە، دوای تێپەڕبوونی چوار هەفتە بەسەر جەنگی ئێران، ژمارەی بریندارەکانی سوپای ئەمریکا 300 کەسی تێپەڕاندووە. لە بەرامبەر ئەم پەرەسەندنانەدا، پێنتاگۆن تاوتوێی ناردنی 10 هەزار سەربازی دیکەی زەوینی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.
 
ئاسۆی جەنگ و باجی تەنگەی هورمز
 
مارکۆ رووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گەورەترین ئاڵنگاری دوای کۆتاییهاتنی جەنگ بریتییە لە رێگریکردن لە ئێران بۆ وەرگرتنی "باجی تێپەڕین" لەو کەشتییانەی لە تەنگەی هورمز تێپەڕ دەبن.
 
 رووبیۆ لە فەرەنسا ئەم هەنگاوەی ئێرانی بە نایاسایی و "مەترسیدار بۆ جیهان" ناوبرد و پێشبینیشی کرد کە جەنگەکە دوو تاوەکو چوار هەفتەی دیکە بەردەوام بێت.
 
کاریگەریی ئابووری و هێرشی سایبەری
 
سەرەڕای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ راگرتنی کاتیی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزەی ئێران بە مەبەستی دانوستاندن، نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە بۆ سەروو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و بازاڕەکانی پشکی ئەمریکاش دابەزین.
 
لە پەرەسەندنێکی دیکەی جەنگەکەدا، گرووپێکی هاوپەیمانی ئێران رایگەیاند کە توانیویانە هەژماری ئیمەیڵی تایبەتی کاش پاتێڵ، بەڕێوەبەری FBI هاک بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەی شازادە سوڵتانی ئەمریکی لە سعودیە. وێنە: ئەرشیڤ/ Senior Airman Sean Campbell/U.S. Air Force

لە هێرشێکی ئێران دا بۆ سەر بنکەیەک لە سعودیە 10 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون

جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست 29 رۆژی تێپەڕاند و بەرەکانی جەنگ بە قورسی سعودیەیان گرتووەتەوە. لە کاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی سعودیە کرانە ئامانج، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران چڕتر کردەوە